رووداو دیجیتاڵ
بەرهەمهێنەرانی بەشی دووەمی فیلمی 'Dune' بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکەیان دواخست، ئەمەش بەهۆی مانگرتنی ئەکتەر و سینارتۆنووسانی هۆلیوود کە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنان بە نا دادپەروەری لە کرێی کارکردن تۆمەتبار دەکەن و لە دژی بەکارهێنانی ژیریی دەستکردن.
بڵاوکردنەوەی فیلمەکە بۆ 2024 دواخراوە، ئەمەش بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری پیشەسازی سینەما و تەلەڤزیۆنییە لە هۆلیوود کە کاریگەری راستەوخۆی کردووەتە سەر بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرەی تەلەڤزیۆنی.
بەشی یەکەمی 'Dune' لە 2022 پشکی شێری لە خەڵاتەکانی ئۆسکار بەرکەوت و لە کۆی 10 خەڵات کە بەربژێری بوو، توانی شەش خەڵات بەدەستبێنێت، لەوانە باشترین بەرهەم، باشترین مۆنتاژ و باشترین وێنەگرتن.
بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی دەنیز ڤیلینۆڤە و هەریەک لە زندێیا و رەباکا فێرگوسن رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ