رووداو دیجیتاڵ
هونەرمەند سەمیر یوسپ، بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردووەتەوە و دیمەنەکانی لە نێو سرووشتی سنووری نێوان فەرەنسا و ئیتاڵیا وێنەگیراوە.
سەمیر یوسپ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەرهەمە نوێیەکە لاوکێکە بەناوی 'خونیس خوەشە' کە بەرهەمێکی فۆلکلۆری ناوچەی سەرحەدە و پێشتر لەلایەن هەردوو هونەرمەند شاکرۆ و محەممەد عارف جزیری گوتراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەو خەڵکی باکووری کوردستانە و ماوەی 40 ساڵە لە فەرەنسا دەژی و لە کارە هونەرییەکانی بەردەوامە.
سەمیر یوسپ، پێشتر چەند بەرهەمێکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە، لەوانەش بەرهەمی 'ئەسمەرێ' کە بەرهەمێکی فۆلکلۆرە و لە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بەردەستە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ