فێڵ لێش دامەزرێنەری 'Grateful Dead' کۆچی دواییکرد

26-10-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن فێڵ لێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فێڵ لێش، ئەندام و دامەزرێنەری گرووپی "Grateful Dead" لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
ئەو ژەنیاری میوزیکە بە تەمەنترین ئەندامی گرووپەکە بوو و بۆ زۆرترین ماوە لە گرووپەکەدا مایەوە، رۆڵێکی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی میوزیکی رۆک لە شەستەکانی سەدەی رابردوودا.
 
لێش، ژەنیاری چەندین ئامێری میوزیک بووە، بەتایبەتیشی گیتاری کارەبایی شەش ژێیی.
 
لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی گرووپەکە کە ئەو هونەرمەندە رۆڵێکی بەرچاوی لە ژەنینی میوزیکەکەیدا هەبووە، گۆرانی "Box of Rain"یە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە