میشێل تراچتنبێرگ لە 39 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

27-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن میشێل تراچتنبێرگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

میشێل تراچتنبێرگ، ئەکتەری ئەمریکی کە لە 1996 لە فیلمی "Harriet the Spy" رۆڵی گێڕاوە، لە تەمەنی 39 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
رۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025، پەیوەندی بە پۆلیسی نیویۆرک کراوە، لەبارەی بێهۆشبوونی کەسێک، دواتر دەرکەتووە ئەو ئەکتەرەیە و لە یەکێک لە باڵەخانە گرانبەهاکانی نیویۆرک، گیانی لەدەستداوە.
 
پۆلیس رایگەیاندووە، گومانی تاوانی کوشتن ناکەن، پزیشکی دادوەر لە نیویۆرک، لێکۆڵێنەوەی لەبارەیەوە دەکات.
 
میشێل تراچتنبێرگ، سەرەتا لە زنجیرەی "The Adventures of Pete & Pete Nona" ئەکتەریی کردووە کە لە 1994 تاوەکو 1996 پەخشکراوە، دواتریش لە هەردوو فیلمی "Harriet the Spy" و "Inspector Gadget" رۆڵیگێڕاوە.
 
لە 2000 لە زنجیرەی "Buffy" بەشداربووە، لە 2001 بەربژێری خەڵاتی ئێمی بووە، دواتریش لە چەندین بەرهەمی دیکەدا رۆڵی گێڕاوە، لەوانەش لە فیلمی "Ice Princess" لە 2005 و فیلمی کۆمێدی "EuroTrip" لە 2004.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە