رووداو دیجیتاڵ
ئەسغەر فەرهادی، دەرهێنەری ئێرانی و براوەی خەڵاتی ئۆسکار، نوێترین فیلمی بە زمانی فەرەنسی دەبێت و لە پاریسی فەرەنسا وێنە دەگیرێت.
فەرهادی ژمارەیەک ئەکتەری فەرەنسی لە فیلمەکەیدا بەشداری پێدەکات، دیارترینیان کاترین دونۆڤە، بە مەش دەیەوێت لێهاتوویی خۆی لە سینەمای فەرەنسی و جیهانیدا بسەلمێنێت.
فیلمەکە بەناوی "Histoires Paralleles"یە و دەبێتە دووەم فیلمی بە زمانی فەرەنسی لە دوای فیلمی "Le Passe"، کە لە 2013 خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان لە فەرەنسا بردەوە.
بڕیارە وێنەگرتنی فیلمەکە لە پاییزی 2025 وێنەبگیرێت و لە بەهاری 2026 لە سینەما پێشاندەدرێت.
ئەسغەر فەرهادی، بەهۆی فیلمەکانییەوە بووەتە ناوێکی جیهانی و شانازییەک بۆ سینەمای ئێرانی، پێشتر ئەکتەری وەک پەنالوپی کروز و خافیێر باردێم لە فیلمیدا بەشداربوونە.
ناوبانگی فەرهادی لە دوای بەدەستهێنانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی بیانی، لە رێگەی فیلمی "جیابوونەوەی نادر لە سیمین" لە 2012، بەمەش بووە یەکەم دەرهێنەری ئێرانی ئۆسکار بەدەستبێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ