رووداو دیجیتاڵ
تیزەری ئه‌لبوومی 'شاعیری ونبوو'ـی هونەرمەندی ناسراوی کورد شه‌هرام نازری، به ئاوازدانەری ئەڕه‌شک ره‌فیعی لە شیعره‌کانی ئازاد بڵاو‌کرایەوە.
تیزەری بەرهەمەکە لەلایەن 'ئه‌به‌ر ستۆدیۆ' بەرهەمهاتووە و ئامادەکارییەکە بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکە.
ئه‌و دوو هونه‌رمه‌نده له ساڵانی رابردوودا، چه‌ندین به‌رهه‌میان به بۆنه‌ی رێزلێنان و بیرئانینی نیما یووشیج، باوکی شیعری نوێی ئێرانی بەرهەمهێنابوو.
له بەرهەمە هاوبەشەکانی دیکه‌ی ئه‌و دوو هونەرمەندە؛ گۆرانی 'گه‌ڵاڕێژان' که دوای بوومه‌له‌رزه‌ی کرماشان لە 2017 بەرهەمات، هه‌روه‌ها گۆرانی 'گیانی گیانم' که هاوخه‌می بوو بۆ ماڵباتی قوربانیانی کەوتنی فڕۆکه‌ی ئۆکرانی بوو لە 2020.
لە ئەلبوومی 'شاعیری ونبوو' ژمارەیەک ژەنیار بەشدارن، لەوانە سه‌عید هیمه‌تیان بە ئامێری نەی، فه‌رزاد جه‌عفه‌ری بە ئامێرە ئیقاعییەکان، هەریەک لە ئه‌مین عه‌تایی، مه‌حموود عه‌ربانی، دانیاڵ جوورابچی، داریووش حیجازی و ئاناهیتا ئیتحاد بە ئامێری ڤایۆلین بەشدارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ