یارییەکی ڤیدیۆیی گەنجێکی کورد لە 'Steam' بڵاودەکرێتەوە

27-08-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن محەممەد سەڵاح 'End Up Alone'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دانیال جۆن، گەنجێکی کوردە و یارییەکی ڤیدیۆیی بەناوی 'End Up Alone' بەهاوکاریی چەند هاوڕێیەکی بەرهەمهێناوە و ئێستا لە خزمەتگوزاریی 'Steam' بۆ بڵاوکردنەوەی یارییە دیجیتاڵییەکان بەردەستە.
 
دانیال جۆن، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خۆی ئەم بەرهەمەی دروستکردووە و چەند کەسێکی لە بەرهەمهێنانیدا هاوکاری بوونە، بە تایبەتیش لە رووی ئامادەکردنی ئەنیمەیشنەکانەوە. 
 
گوتیشی، ئەم بەرهەمە ئێستا لە خزمەتگوزاریی 'Steam' بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە و بڕیارە بەم نزیکانە لە 'Xbox'یش بەردەست بێت.
 
'End Up Alone' یارییەکی ترسناکی و هەست بزوێنە، دواى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسێكى كوشندە، گەنجێك لە ژێر تاقىكردنەوە رزگارى دەبێت و رووبەڕووى ڤايرۆسەكە دەبێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە