لە رێڕەوی نێوداران ئەستێریەک بە مارسا ریڤس بەخشرا

28-03-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن مارسا ریڤس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رێڕەوی نێوداران لە هۆلیوودی ئەمریکا، ئەستێرەیەک بە مارسا ریڤس، گۆرانیبێژی ئەمریکی بەخشرا کە بەهۆی گۆرانییەکانییەوە لە شەست و نەودەکانی سەدەی رابردوودا ناوبانگی پەیداکردووە.
 
ئەو هونەرمەندە تەمەن 82 ساڵە گۆرانیبێژی سەرەکیی گرووپی کچانی مەوتاون بووە، لە رێگەی گۆرانییەکانی "Dancing in the Street"، "My Baby Loves Me" و "Nowhere to Run" ناوبانگی پەیداکردووە. 
 
بەر لە پەردە لادان لەسەر ئەستێرەکە، ئەو هونەرمەندە باسی لە بوونی رەگەزپەرستی لە شەستەکاندا لە کۆمپانیای مەوتاون کرد کە کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی میوزیکییە.
 
لە رێوڕەسمی پەردە لادان لەسەر ئەستێرەکەی مارسا ریڤس، ژمارەیەک هونەرمەند و هاوڕێ نزیکەکانی ئامادەبوون، لەوانە باری گۆدێ، بەرهەمهێنەری میوزیکی و ستیڤی وەندەر، گۆرانیبێژی ئەمریکی.
 
رێڕەوی نێوداران ئەستێرەی زیاتر لە دوو هەزار و 770 هونەرمەند لەخۆدەگرێت، وەک رێزێک بە هونەرمەندان لە ژانرە جیاوازەکانی هونەر دەبەخشرێت، بەڕێوەبەردنی لەلایەن ژووری بازرگانی لە هۆلیوود بەڕێوەدەچێت. 
 
ئەو رێڕەوە بووەتە شوێنێکی گەشتیاری گرنگ لە هۆلیوود و لە 2010 زیاتر لە 10 ملیۆن گەشتیار سەردانیان کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە