سینەمای هۆنگ کۆنگ لە پاشەکشێدایە و باشترین بەرهەمەکانی خەڵات دەکرێن

28-04-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن 43یەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی هۆنگ کۆنگ .
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

43یەمین رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی هۆنگ کۆنگ بەڕێوەچوو و خەڵاتی باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەر؛ بەخشرایە فیلمی "Twilight of the Warriors: Walled In".
 
فیلمەکە باس لە هونەری جەنگی لە هەشتاکانی سەدەی بیستەم دەکات، سۆی چیانگ دەرهێنەریەتی، هەروەها سامۆ هۆنگ، یەکێک لە دیارترین ئەکتەر و دەرهێنەرانی هونەری جەنگی تێیدا بەشدارە.
 
میشێڵ وای بۆ رۆڵگێڕانی لە فیلمی "The Last Dance"، خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکیی ژنی بەدەستهێنا. 
 
خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاو؛ بەخشرایە شۆن لاو بۆ رۆڵگێڕان لە فیلمی "Papa"، بەمەش دەبێتە چوارەم جار خەڵات لە فێستیڤاڵەکەدا بەدەست بێنێت.
 
لاو (61 ساڵ) لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە رایگەیاند: "راستگۆ بم لەگەڵتان، لە کاتی وەرگرتنی خەڵات لەسەر تەختی شانۆ، هەستم بە شڵەژان کرد".
 
"Twilight of the Warriors: Walled In" و "Twilight of the Warriors: Walled In" دوو فیلمی پڕداهاتی سینەمای ناوخۆیین لە هۆنگ کۆنگ. 
 
پیشەسازی سینەما لە هۆنگ کۆنگ لە پاشەکشێدایە و ژمارەیەک سینەما داخراون، کۆی داهاتی فیلمەکان لە سینەمای ناوخۆی ئەو وڵاتە 1.34 ملیار دۆلاری هۆنگ کۆنگی بووە (171 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)، ئەمەش خراپترین دۆخە سینەما ئەو وڵاتە لە ماوەی 13 ساڵی رابردوودا تێیکەوتووە، جگە لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا کە بە گشتی کاریگەرییەکی نەرێنیی لەسەر سینەما لەسەر ئاستی جیهاندا هەبووە.
 
رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی هۆنگ کۆنگ، شەوی یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025 لە هۆڵی رۆشنبیریی هۆنگ کۆنگ بەڕێوەچوو، تێیدا 46 فیلم بۆ خەڵاتەکان بەربژێرکرابوون کە لە 2024 لەو وڵاتە بەرهەمهێنراون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە