رووداو دیجیتاڵ
زە ویکێند، گۆرانیبێژ و راپەری کەنەدی، جارێکی دیکە لە یاریگەی سۆفای لە شاری ئینگلۆودی کالیفۆرنیا، چوار کۆنسێرتی بەسەر یەکەوە سازکرد، بەمەش بووە خاوەنی حەوت کۆنسێرت لە یاریگەکەدا و تۆمارێکی نوێ بۆ خۆی لە نێو یاریگەکەدا تۆمار کرد.
ئەو هونەرمەندە براوەی چوار خەڵاتی گرامی و پێشتر رایگەیاندبوو، لە قۆناخی وازهێنانە لە ناوی هونەریی زە ویکێند.
کۆنسێرتەکە ساتێکی گرنگ بوو بۆ ئەو گۆرانیبێژە لە یاریگەی سۆفای، چونکە گەڕانەوە بوو بۆ هەمان ئەو شوێنەی کە لە 2022 ناچار بوو کۆنسێرتەکەی بوەستێنێت دوای ئەوەی بەهۆی کێشەیەک لە دەنگییەوە نەیتوانی گۆرانی بڵێت؛ رووداوێک کە دواتر بووە ئیلهامبەخش بۆ فیلمە نوێیەکەی بەناوی "Hurry Up Tomorrow".
ساناز هۆمایونی، یەکێک لە هەوادارانی ئەو هونەرمەندە لە کۆنسێرتەکەدا ئامادەبوو و گوتی، شەوێکی قورس بوو بۆ زە ویکێند، هونەرمەندانیش مرۆڤن و خەڵک هەندێکجار ئەوە لەبیر دەکەن.
زە ویکێند لە ماوەی دوو کاژێری کۆنسێرتەکەیدا لە چوارچێوەی گەشتی هونەریی " After Hours Til Dawn Tour"، 41 گۆرانی پێشکێشکرد، لەنێویاندا بەرهەمە دیارەکانی وەک "Starboy"، "The Hills"، "Often" و "Blinding Lights"ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ