رووداو دیجیتاڵ
'دڵم نایە' نوێترین بەرهەمی هونەرمەند خۆشەوی هیرانییە کە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە و تۆمارکردن و وێنەگرتنی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە.
خۆشەوی هیرانی بە رووداوی راگەیاند، ئەم بەرهەمە لە ئاواز و هۆنراوەی محەممەد شوعاعییە، دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن هونەرمەند ئەحمەد حاجەتمەند لە رۆژهەڵاتی کوردستان کراوە.
هیرانی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، گۆرانییەکە یەکەم بەرهەمیەتی بە شێوازی میوزیکی پۆپ و مەبەستی بووە ئەو شێوازەش تاقیبکاتەوە و بەرهەمێکی تەواو جیاوازە لەگەڵ کارەکانی پێشووی.
ڤیدیۆکلیپی بەرهەمەکە لە ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمهاتووە، هادی زووم کاری وێنەگرتنی بۆ کردووە و لە یوتیوب و پلاتفۆڕمە دیجیتاڵێیەکانی دیکە بڵاوکراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ