رووداو - daily mail
پیاوێكی فیلیپینی لە ماوەی 18 ساڵدا 23 نەشتەرگەری ئەنجامدەدات بۆ ئەوەی شێوەی لە كلارك كینت ( سوپەرمان) بچێت.

هێربێرت چاڤێز، كە خەڵكی فیلیپینە چەندین نەشتەرگەری وەكو گۆڕینی شێوەی دەم، گەردن، لێو، پێست و چاوی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی لە سووپەرمان بچێت، بەڵام كاتێك ویتسوویەتی بە نەشتەرگەری سكی بكات بە شەش خانەیی پزیشكەكان پشكنینیان بۆی ئەنجامداوە و بۆیان دەركەوتووە كە ئەو پێشتر بە دەرزی ماددەی نایاسایی لە جەستەی داوە بۆیە نەشتەرگەرییان بۆی ئەنجامنەداوە.

چاڤێز باسی ئەو کاتە دەکات کە سەرەتا ئەو حەزەی لا دروستبووە ببێتە سوپەرمان و دەڵێ: " یەکەم فیلم کە لەژیانمدا بینیم، فیلمی سوپەرمان بوو و زۆرم حەزکرد وەکو ئەوبم" دەشڵێ :" لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا هاوڕێیەکم هاوێنەیەکی (عەدەسەیەکی) شینی کاڵی بۆ هێنام و بەوەش زیاتر لە سوپەرمان دەچووم دوای ئەو کاتەش خۆم ماکیاژم لە رووخسارم دەدا تاوەکو شێوەم زیاتریش لەو بچێت".

چاڤێز کە ئێستا تەمەنی ٣٧ ساڵە، بڕێكی زۆر پارەی لەو نەشتەرگەرییانە خەرج كردووە. جگە لەمانەش خاوەنی ریكۆردە لە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی بووكەڵەی سوپەرمان كە لە ماوەی ژیانیدا كۆی كردوونەتەوە.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ