دەستپێکێکی بەهێز.. فیلمە نوێیەکەی براد پیت 144 ملیۆن دۆلار بەدەستدێنێت

30-06-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن براد پیت F1: The Movie
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فیلمی "F1: The Movie" کە براد پیت، ئەستێرەی سینەمای هۆڵیوود رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی لە سینەماکانی جیهاندا، 144 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا، ئەمەش بە دەستپێکێکی بەهێز بۆ فیلمەکە هەژمار دەکرێت.
 
پێشاندانی فیلمەکە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور لە 23ـی حوزەیرانی 2025 بوو و 55 ملیۆن و 600 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا، دواتر لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا پێشاندرا و 88 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا، کۆی گشتی داهاتی لە یەکەم هەفتەی پێشاندانی 144 ملیۆن دۆلارە.
 
لە فیلمەکەدا، پیت رۆڵی سۆنی هایس دەگێڕێت کە شوفێرێکی بەتوانای ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی رابردووە، بەهۆی رووداوێکەوە ژیانی وەرزشی کۆتایی دێت، بەڵام دوای سێ ساڵ، لەگەڵ تیمەکەی دەگەڕێتەوە نێو گۆڕەپانی فۆرمولا وەن.
 
پیت پێشتر لەبارەی فیلمەکە رایگەیاندبوو: "ئەوە شێتییە کە رێگەیان دا ئێمە بچینە ناو وەرزشەکە. دەزانن، ئێمە بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک خۆمان خستە ناو رۆژژمێری پێشبڕکێکان، ناو خودی پێشبڕکێکان. ئێستاش ئێمە لێرەین، تایمز سکوێر، وەکو یەکێک لە بەناوبانگترین گۆڕەپانەکانی جیهان".
 
پێشتر کۆمپانیای ئەپڵ بۆ بەرهەمهێنانی سینەمایی، ترەیلەری فیلمەکەی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا دیمەنەکانی خێرا لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکان راستەقینەن و دیمەنی سەرنجڕاکێشی بۆ هۆگرانی ئەو وەرزشە لەخۆگرتووە.
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەندامانی گرووپی (BTS)  لە یەکێک لە کۆنسیرتەکانیاندا

دوای چوار ساڵ دابڕان (BTS) گەشتێکی جیهانیی رادەگەیێنێت

گرووپی کەی-پۆپی (BTS)، گەڕانەوەی خۆی بۆ سەر تەختەی شانۆ بە گەشتێکی جیهانیی فراوان لە 2026-2027 راگەیاند، ئەمەش یەکەمین دەرکەوتنی بەکۆمەڵی ئەندامانی گرووپەکەیە دوای تەواوکردنی خزمەتی سەربازی لەلایەن سەرجەم ئەندامەکانیانەوە.