گرووپی مێرۆر زنجیرە کۆنسێرتێک لە هۆنگ کۆنگ سازدەکات

30-07-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن گرووپی مێرۆر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گرووپی میوزیکی مێرۆر، لە چوارچێوەی گەشتە هونەرییەکەیدا، کۆنسێرتێکی بۆ هۆگرانی لە هۆنگ کۆنگ دەگێڕێت.
 
بڕیارە ئەو گرووپە میوزیکییەی هۆنگ کۆنگ، سبەی 31-7-2022 کۆنسێرتێک سازبکات و لە 2 و 6 مانگی داهاتووش دوو کۆنسێرتی دیکە لە هۆنگ کۆنگ سازدەکات.
 
دوا کۆنسێرتی ئەو گرووپە لە گەشتە هونەرییەکەدا هەفتەی رابردوو لە یاریگەری هۆنگ کۆنگ بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هۆگرانیان بەڕێوەچوو و گوڵبژێرێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانیان پێشکێشکرد. 
 
بەشێک لە ئامادەبووانی کۆنسێرتەکە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، بەهۆی داخوازی زۆر لەسەر بلیتی کۆنسێرتەکە، لەرێگەی تیروپشکەوە بلیتیان بەدەستهێنا.
 
گرووپی مێرۆر، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هۆنگ کۆنگ، ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا، چونکە توانیان چەند کۆنسێرتێک سازبکەن، لە کاتێکدا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە زۆربەی چالاکییە هونەرییەکان وەستابوون.
 
گرووپی مێرۆر، لە 12 ئەندام پێکهاتووە و لە 2018 دامەزراوە و لە رێگەی بەرنامەیەکی بەهرەمەندانەوە ناوبانگی پەیداکرد، یەکەم بەرهەمی بەناوی 'In a Second' لە 3-11-2018 بڵاوکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە