مستەفا فەهمی کۆچی دواییکرد

30-10-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن مستەفا فەهمی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مستەفا فەهمی، ئەکتەری میسری، دوای تێكچوونی باری تەندروستیی لە چەند کاژێری رابردوودا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
ئەو هونەرمەندە میسرییە لە ئابی ئەمساڵ، بۆ دەرهێنانی گرێیەکی شێرپەنجەیی لە مێشکیدا، نەشتەرگەرییەکی ورد و گەورەی بۆ کرا، لە دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، لە ماڵەوە چاودێری دەکرا.
 
هەواڵی کۆچی دوایی مستەفا فەهمی، ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تشرینی یەکەمی 2024 لەلایەن سەندیکای پیشەی ئەکتەری میسری بڵاوکرایەوە.
 
لە کانوونی دووەمی 2024، ئەو ئەکتەرە کاتێک لە فەرەنسا بوو، دووچاری جەڵتەی مێشک بوو، دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک و گەڕانەوەی بۆ میسر، دووبارە جەڵتەیەکی دیکەی مێشک لێیدا.
 
مستەفا فەهمی لە 1942 لەدایکبووە، برای حوسێن فەهمی، ئەستێرەی سینەمای میسرییە، دەرچووی بەشی وێنەگرتن بووە لە پەیمانگەی سینەما، دەستپێکی کاری هونەریی وێنەگرتنی سینەمایی بووە و یەکەم فیلم کە وێنەی گرتووە، فیلمی "شازادەی خۆشەویستیی من" بوو لە 1974، تێیدا حوسێن فەهمی و سوعاد حوسنی رۆڵی سەرەکیان گێڕاوە. لە هەمان ساڵدا وەک ئەکتەر لە بەرامبەر سوعاد حوسنی لە فیلمێکدا رۆڵی گێڕا.
 
کۆی گشتی فیلم و زنجیرە سینەماییەکانی ئەو ئەکتەرە رۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕاوە، 150 کاری هونەرییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەیوب عەلی میوانی بووڵتەنی کاژێر 08:00ی رووداو بوو

ئەیوب عەلی و گارە سازکار بەرهەمێکی نوێیان بە ناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە

هونەرمەند ئەیوب عەلی لەگەڵ هونەرمەند گارە سازکار نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ئاڵای کوردستان) بڵاوکردەوە. ئەیوب عەلی دەڵێت، تێکستەکەی سادەیە بۆ ئەوەی منداڵان لەبەری بکەن و هەستی نەتەوەییان لا دروستبێت.