سەنا بەرزنجە نوێترین ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردەوە

31-01-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن سەنا بەرزنجە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند سەنا بەرزنجە، نوێترین بەرهەمی بەناوی 'هەر ئەو کچەم' بڵاوکردەوە، تێیدا باس لە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی دەکات'.
 
سەنا بەرزنجە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، گۆرانی 'هەر ئەو کچەم' باس لە خۆی دەکات دوای دەرکەوتنی، هەروەها باس لە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' و دۆخی ئەم دواییە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
 
ئەم بەرهەمە لە تێکستی ژیار بەرزنجەیە و مەتین پاسایاندی کاری میوزیکی بۆ کردووە و میکس و ماسترینگی لەلایەن هومان عەزمە کراوە.
 
کاری دەرهێنانی ڤیدیۆکلیپی گۆرانییەکە لەلایەن ناسر حەیدەری کراوە و لە کەناڵی تایبەتی سەنا بەرزنجە لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.
 
سەنا بەرزنجە، لە 2001 لە سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، سەرەتای کارەکانی بە دووبارەکردنەوەی بەرهەمی گۆرانیبێژانی دیکە دەستیپێکردووە، لە دوای بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێک، شێوەی دەرنەکەوت، لە شابتی 2020 یەکەم ئەلبوومی بەناوی 'راز' بڵاوکردەوە و لە رێگەی ڤیدیۆکلیپی 'من ئەو کچەم' بۆ یەکەمجار رووخساری دەرکەوت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فێستیڤاڵەکە لە 9 بۆ 12ی نیسان بەڕێوەدەچێت

دوو دەرهێنەری ئێرانی چارەنووسیان نادیارە؛ فیلمەکانیان لە ئەمریکا نمایش دەکرێن

بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی 'نیو بێدفۆرد' لە ئەمریکا نیگەرانییەکی زۆریان لەبارەی چارەنووسی دوو سینەماکاری ئێرانی هەیە، کە بڕیار بوو بەرهەمەکانی ئەم دوو دەرهێنەرە لە مانگی نیسان دا نمایش بکرێن، بەڵام بەهۆی پچڕانی ئینتەرنێت و بارودۆخی جەنگ هەردووکیان پەیوەندییان لەگەڵ فێستیڤاڵەکە پچڕاوە