رووداو دیجیتاڵ
"رۆمیۆ و جولیێت" بە یەکێک لە شاکارەکانی ویلیام شێکسپیر، شانۆنووسی ئینگلیزی دەناسرێت و لەلایەن چەندین دەرهێنەری شانۆیی کاری لەسەر کراوە، لە نوێترین نمایشیدا، تۆم هۆلاند، ئەکتەری بەریتانی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.
بڕیارە ئەم بەرهەمە شانۆییە لە 11ـی ئایار تاوەکو 3ـی ئابی 2024 لە شانۆی وێست ئێند لە لەندەنی بەریتانیا نمایش بکرێت و کاری دەرهێنانی لەلایەن جەیمی لوید دەکرێت.
لە بەرامبەر تۆم هۆلان کە رۆڵی رۆمیۆ دەگێڕێت، فرانشیسکا ئامێودا ریڤەرز رۆڵی جولیێت دەگیڕێت.
فرانشیسکا، پێشتر لە دوو وەرزی زنجیرەی "Bad Education" و سێ کورتەفیلمدا رۆڵی گێڕاوە.
لوید، پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ شانۆنامەیەکی دیکەی ویلیام شێکسپیر لە 2014ـدا کردووە، ئەویش شانۆگەریی "Richard III"ـە.
لوید، پێشتر کاری دەرهێنانی بۆ ژمارەیەک بەرهەمی شانۆیی سەرکەوتووی کردووە کە لە دەقی شانۆیی کلاسیکی وەرگیراون، لەوانە "The Seagull"، "Doctor Faustus" و "Sunset Boulevard".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ