رووداو دیجیتاڵ
فیلمی سینەمایی 'ئەزموون' لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی، سینەماکاری کور، خەڵاتی باشترین سیناریۆی لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کیی 19یەمین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تیرانا له وڵاتی ئەلبانیا به‌ده‌ستهێنا.
ئەم بەرهەمە چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد، شەوکەت ئەمین کورکی، لە بەرهەمهێنانی مەمەد ئەکتاش، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له دووهه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی خۆیدا لە به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی، 19مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تیرانا نمایشکرا و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه‌ی باوه‌ڕ پێکراویی ئاکادیمیای ئۆسکار، خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئه‌م به‌شه‌یان پێشکه‌ش به شەوکەت ئەمین کورکی و محەمەد رەزا گەوهەری، نووسه‌رانی سیناریۆی فیلمەکە کرد.
فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی 'تیرانا' وه‌کوو گرینگ‌ترین و گه‌وره‌ترین رووداوی سینه‌مایی ناوچه‌ی بەڵکانە؛ ئامانجی پێکهێنانی ناوه‌ندێکی گرینگی فه‌رهه‌نگی و سینه‌مای سه‌ربه‌خۆ، ره‌خساندنی که‌شوهه‌وایه‌کی دۆستانەیە بۆ سینه‌ماکارانی ئه‌ورووپا و سه‌رتاسه‌ری جیهان.
فیلمی سینەمایی 'ئەزموون' بەرهەمی کومپانیای میتوس فیلمی بەرلین و کومپانیای مەستی فیلمی سلێمانییە که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی ئاڕت هوود لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
19یەمین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی تیرانا، به دروشمی 'جیاواز بیربکه‌نه‌وه و یه‌کسان سه‌یربکه‌ن'، له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی 'فیلمه بڵنده‌کان'، به‌شی فیلمه یه‌که‌مه بلنده‌کان'، به‌شی 'کورته فیلمه چیرۆکی و ئه‌نیمه‌یشنییه‌کان' (فیلمه هه‌ڵبژاردراوه‌کان بۆ پێشبڕکێی ئۆسکار دەنێردرێن) و به‌شی 'به‌ڵگه‌فیلم' و هه‌روه‌ها لە به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێ، له رۆژانی 24 تا 30ـی ئەیلوولی 2021 له شاری تیرانای پایته‌ختی ئەلبانیا به‌ڕێوه‌چوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ