رووداو دیجیتاڵ
سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە شاری مهاباد بەڕێوەچوو، لە شار و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیشەوە خەڵک بەشدارییان تێیدا کردووە.
فێستیڤاڵەکە دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و 10 گرووپ لە ماکۆوە تاوەکو ئیلام بەشدارییان تێدا کردووە.
رۆژی یەکەم کەرنەڤاڵی هەڵپەڕکێ لە پردی تەوحید دەستیپێکرد، دواتر لە هۆڵی وەحدەتی مهاباد چەند تابلۆیەکی هەڵپەڕکێ پێشکەش کران.
بڕیارە گرووپە لە شوێنە جیاجیاکان وەک ناو بازاڕ، پارک و شوێنە گشتییەکان تابلۆی هەڵپەڕکێ پێشکەش بکەن.
دوای تەواوبوونی هەڵپەڕکێکان، گرووپەکان ئێوارەی رۆژی هەینی لە هۆڵی وەحدەت کۆدەبنەوە و لیژنەیەکی هەڵسانگاندن گرووپە سەرکەوتووەکانی فێستیڤاڵەکە دەستنیشان دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ