رووداو دیجیتاڵ
ژیان ئارژین، هونەرمەندی باکووری کوردستان ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکلیپێکی نوێ دەکات، ئەویش گوتنەوەی یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند تەحسین تەهایە.
ژیان ئارژین، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەم دواییە کاری وێنەگرتنی بۆ سێ ڤیدیۆکلیپ کردووە و عەگید جان کاری دەرهێنانیان بۆ دەکات و یەکێک لە بەرهەمەکان، دووبارە گوتنەوەی بەرهەمێکی هونەرمەند تەحسین تەهایە و بە میوزیکێکی نوێ و بە دەنگی خۆی پێشکێشی دەکاتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشتر سێ ڤیدیۆکلیپی بڵاوکردووەتەوە و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا سێ ڤیدیۆکلیپیە نوێیەکەشی بڵاوبکاتەوە.
ژیان ئارژین، لە 1992 لە ئامەدی باکووری کوردستان لە دایکبووە و لە 2015ـەوە لە هامبۆرگی ئەڵمانیا دەژی.
تەحسین تەها، یەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی کوردە و خەڵکی قەزای ئامێدیی لە سنووری پارێزگای دهۆکە لە باشووری کوردستان و بەرهەمەکانی لەلایەن ژمارەیەک لە هونەرمەندان بە میوزیکێکی نوێ گوتراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ