بەهۆی کۆرۆنا نمایشکردنی بەشی نوێی فیلمی "James Bond" لە هەموو جیهان دواخرا

05-03-2020
پەسار فایەق
A+ A-
 
رووداو- هەولێر

بەرهەمهێنەرانی زنجیرە فیلمی سینەمایی James Bond بە میدیاکانیان راگەیاندووە، کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، نمایشکردنی فیلمەکەیان لە هەموو جیهان دواخست.
 
بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی No Time To Die یە و بڕیاربوو لە مانگی نیسانی داهاتوو لە سینەماکانی هەموو جیهان دەست بەنمایشكردن بکات، بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە نمایشکردنی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دواخرا.
 
یەکێک لە هۆکارەکانی دواخستنی کاتی بڵاوکردنەوەی فیلمەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە تەواوی هۆڵە سینەماییەکانی چین ئێستا داخراون و ئەو وڵاتە بە یەکێک لە گرنگترین بازاڕەکانی فیلم دەناسرێت، بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانی و هۆڵە سینەماییەکانی و پێشتر بەرهەمهێنەرانی فیلمەکە رەزامەندی ئەو وڵاتەی وەرگرتبوو بۆ نمایشکردنی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانیدا.
 
No Time To Die دەبێتە 26مین بەشی زنجیرە فیلمی سینەمایی James Bond ، کە بەرهەمی سینەمای بەریتانیاییە و باس لە ئەندامێکی دەزگای هەواڵگری بەریتانیا دەکات کە کۆدەکەی 007.ناسراوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر زیاتر لە 5 ملیاری بە کەرتی سینەما لە هەموو جیهان گەیاندووە، بەتایبەتی لە وڵاتی چین، کە 70 هەزار هۆڵی سینەما داخراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە