گەیلان کامەران میوزیکی گۆرانییەکی زیاد ئەسعەد نوێدەکاتەوە

10-09-2020
پەسار فایەق
نیشانەکردن زیاد ئەسعەد گەیلان کامەران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
گەیلان کامەران، ژەنیاری ئامێری کلارنێت کە بە گەیلان کلارنێت ناسراوە، ڤیدیۆکلیپێکی میوزیکیی بڵاوکردەوە کە نوێکردنەوەی یەکێک لە گۆرانییەکانی هونەرمەند زیاد ئەسعەدە.
 
"بەردەرگا" یەکێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی زیاد ئەسعەدە کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و لەلایەن گەیلان کامەران میوزیکەکەی کەڤەرکراوە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە.
 
ڤیدیۆکلیپی "بەردەرگا" بۆ یەکەمجار لە رێگەی رووداو بڵاوکرایەوە و بڕیارە کاژێر هەشتی ئەمشەو بە کاتی کوردستان، لە کەناڵی تایبەتی ئەو میوزیکژەنە بڵاوبکرێتەوە.
 
گەیلان کامەران بە رووداوی راگەیاند، لە دوای کەڤەرکردن و نوێکردنەوەی میوزیکی 40 گۆرانیی ئەوروپی، بۆ یەکەمجارە کەڤەری میوزیکی گۆرانییەکی کوردی دەکات، ئەویش گۆرانیی هونەرمەند زیاد ئەسعەدە.
 
هەردی حەسەن، دەرهێنەری ڤیدیۆکلیپەکەیە و لە هەولێر کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و دوو سەماکاری لوبنانی تێیدا سەما دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە