رووکەن یڵماز گۆرانی 'ئەز خواستیمەوە' بە میوزیکێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

10-10-2022
پەسار فایەق
نیشانەکردن رووکەن یڵماز
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

'ئەز خواستیمە' یەکێک لە بەرهەمە فۆلکلۆرییە کوردییەکانی باکووری کوردستانە و لەلایەن ژمارەیەک لە هونەرمەندانەوە گوتراوەتەوە، رووکەن یڵماز، هونەرمەندی باکووری کوردستان، ئەم گۆرانییەی بە میوزیکێکی نوێ و بە دەنگی خۆی بڵاوکردووەتەوە.
 
گۆرانییەکە بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ لە کەناڵی تایبەتی روکەن یڵماز لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە و کاری دابەشکردنی میوزیکی لەلایەن نورهاک کلاگۆز کاری دابەشکردنی میوزیکی بۆ کراوە و پۆرترەنک کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە کردووە.
 
بەم دواییە رووکەن یڵماز، لە یەکێک لە کۆنسێرتەکانیدا لە ئامەدەی باکووری کوردستان، گۆرانییەکی بەناوی 'سەما' پێشکێش بە ژینا ئەمینی کرد کە بەم دواییە ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندانی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەرهەمیان پێشکیش بە رۆحی ئەو کچە کوردە کردووە.
 
ژینا ئەمینی خەڵکی سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستانە، لە 13 ئەیلوولی رابردوو، لە تاران بە تۆمەتی دانەپۆشینی قژی بە باشی، دەستگیرکرا و دواتریش بە شێوەیەکی تەمومژاوی رۆژی لە 16 هەمان مانگ لە نەخۆشخانەی کەسرا لە تاران گیانی لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە