رووداو دیجیتاڵ
68ـەمین گەڕی خەڵاتەکانی گرامی، شەوی یەکشەممە بە کاتی ئەمریکا لە هۆڵی (Crypto.com) لە لۆس ئەنجلس بەڕێوەچوو.
بۆ بەد بەنی، راپەر و گۆرانیبێژی پۆرتیۆریکی، شەوێکی مێژوویی بوو، کە بووە یەکەم هونەرمەند بە ئەلبوومێکی تەواو ئیسپانییەوە خەڵاتی "باشترین ئەلبوومی ساڵ" بباتەوە.
کێندریک لامار، راپەر و گۆرانینووسی ئەمریکی، بە بردنەوەی 5 خەڵات پێشەنگی گرت. بیڵی ئایڵیش، گۆرانیبێژی ئەمریکی، خەڵاتی باشترین گۆرانیی ساڵی بردەوە و ئۆلیڤیا دین، گۆرانیبێژی بەریتانی وەک باشترین هونەرمەندی نوێ دەستنیشانکرا.
خەڵاتە سەرەکییەکان (چوار خەڵاتە گەورەکە)
• باشترین ئەلبوومی ساڵ: ئەلبوومی (DeBÍ TiRAR MáS FOToS) –ی بەد بەنی.
• باشترین تۆماری ساڵ: گۆرانی "luther" – کێندریک لامار بە بەشداریی SZA.
• باشترین گۆرانیی ساڵ (هۆنراوە و ئاواز): گۆرانی "Wildflower" – بیڵی ئایڵیش (نووسینی بیڵی ئایڵیش و فینیس ئۆکۆنێڵ).
• باشترین هونەرمەندی نوێ: ئۆلیڤیا دین.
براوە دیارەکانی دیکە
• باشترین ئەلبوومی راپ: (GNX) – کێندریک لامار.
• باشترین ئەلبوومی مۆسیقای ئۆربان (DeBÍ TiRAR MáS FOToS) – بەد بەنی.
• باشترین گۆرانیی راپ: "tv off" - کێندریک لامار.
• باشترین ئاستی پێشكێشكردنی راپ: "Chains & Whips" - کلیپس (بە بەشداریی کێندریک لامار و فارێل ویلیامز).
• باشترین ئاستی راپ و ئاڕ ئەند بی: "Folded" - کێهلانی.
• باشترین ئاستی پۆپ (تاک): "Messy" -لۆلا یۆنگ.
• باشترین ئەلبوومی دەنگی: (Vocal) - لەیدی گاگا.
• باشترین ئاستی مۆسیقای جیهانی: "EoO" - باد بەنی.
• باشترین گۆرانی بۆ میدیای بینراو: "Golden" - لە فیلمی (KPop Demon Hunters)؛ ئەمە یەکەمجارە گۆرانییەکی کەی-پۆپ (K-pop) خەڵاتی گرامی بباتەوە.
• باشترین دیزاینی بەرگی ئەلبووم: (Chromakopia) - تایڵەر، زە کریەیتەر.
• باشترین فیلمی مۆسیقی: (Music by John Williams)
بەگشتی کێندریک لامار بە بردنەوەی 5 خەڵات و بەد بەنی بە بردنەوەی 3 خەڵات، دیارترین ئەستێرەکانی شەوەکە بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ