دیار دێرسم بەرهەمێک لەبارەی یەکڕیزی کورد بڵاودەکاتەوە

11-01-2021
پەسار فایەق
A+ A-


رووداو - هەولێر

دیار دێرسم هونەرمەندی کورد، بەرهەمێکی نوێی بەناوی "کورمۆ" لەبارەی یەکڕیزی کوردان بڵاوکردەوە.


گۆرانی "کورمۆ" لە تێکست و ئاوازی دیار دێرسیمە، مەزڵوم رەشەن کاری میوزیکی بۆ کردووە و ئینایەت کۆرناسان کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپەکەی کردووە و لە کەناڵی تایبەتی دیار دێرسم لە یوتیوب بڵاوکراوەتەوە.

بەشێکی دیمەنی ئەم بەرهەمە بەشێوەی ئەنیمەیشن بەرهەمهاتووە و گوزارشت لە ناوەڕۆکی بەرهەمەکە دەکات، تێیدا داوای یەکڕیزی کورد و هێزە سیاسییەکان دەکات. 

هەفتەی رابردوو وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی گۆرانی "کورمۆ"، پڕۆمۆکەی بڵاوکرایەوە کە ماوەکەی 38 چرکە بوو.

دوایین بەرهەمی دیار دێرسیم لە 21ـی تشرینی دووەمی 2020 لە کەناڵی یوتیوبی خۆی بڵاوکرددەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 197 هەزار جاران بینراوە.
دیار دێرسم لە 1966 لە گوندی هێوەدانا سەر بە شاری دێرسمی باکووری کوردستان لەدایکبووە و خاوەنی 11 ئەلبوومی گۆرانی و چەندین ڤیدیۆکلیپە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە