نادیە یاسین گۆرانی 'نیشتمان تۆم لەبیرە' دەکاتە کلیپ

دوێنێ کاژێر 09:25
سۆران حوسێن
هونەرمەندی گۆرانیبێژ نادیە یاسین
هونەرمەندی گۆرانیبێژ نادیە یاسین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەندی گۆرانیبێژ نادیە یاسین، یەکێک لە گۆرانییە کۆنەکانی بە سوود وەرگرتن لە ژیریی دەستکرد نوێ دەکاتەوە و دەڵێت، هۆکاری دروستکردنی کلپیەکە ئەو ستەمەیە لە کورد و کوردستان دەکرێت.
 
نادیە یاسین رۆژی شەممە 17-01-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کلیپەکە یەکەم گۆرانی ئەلبوومێکی ساڵی 2004ی من بە ناوی 'تۆم لە بیرە' کە هۆنراوەی شاعیری کورد هێمن موکریانییە."
 
ئەو گۆرانیێژەی کوردستان لە ساڵی 2004ـەوە بەرهەمی نوێی بڵاونەکردووەتەوە و دەڵێت، "پێم خۆشبوو بەرهەمی نوێ بڵاوبکەمەوە، بەڵام دۆخی کوردستان رێگربوو لێم و نەمتوانی، کە دەبینم تەنیا بەهۆی ئەوەی کوردین لە خاکی خۆماندا ستەممان لێ دەکرێت، لەکاتێکدا مافی کەسمان نەخواردووە."
 
نادیە یاسین کاتێک ساڵی 2004 ئەلبوومەکەی بڵاوکردەوە و لەو ساڵانەدا نێوبانگی بڵاوبووەوە، وەکو خۆی باسی دەکات، "22 ساڵە بەرهەمم نییە، ئێستاش بەرهەمە کۆنەکانم بڵاودەبێتەوە هەزاران کۆمێنتی دەستخۆشیم بۆ دێت، کە دەشڵێن یادگارییان لەگەڵیاندا هەیە."
 
نادیە یاسین لە کەنەدا دەژی و لەبارەی کلیپە نوێیەکەوە گوتی، "بە هاوکاری گەنجێک بە ناوی ئەحمەد برۆنیزم لە هەولێر، کە شارەزایی زۆریی لە ژیری دەستکرد هەیە ئەو کلیپەمان بەرهەمهێناوە."
 
لە سەردەمی جەنگی نێوان عێراق و ئێران و لە ساڵی 1984ـەوە نادیە یاسین و ماڵباتەکەی لە هەولێرەوە چوونەتە سوێد و دوای پێنج ساڵ و لە ساڵی 1989 و روویکردووەتە کەنەدا و ئێستاش لەوێ دەژی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە