رووداو دیجیتاڵ
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سانجێرمان، بۆ یەکەمجار لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵ دەگێڕێت.
مێسی لە چەندین ریکلامی بازرگانیدا دەرکەوتووە، بەڵام هیچ کاتێک وەک ئەکتەر لە هیچ فیلم و زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیدا رۆڵی نەگێڕاوە.
زنجیرەکە ئەرجەنتینییە و بە زمانی ئیسپانییە و بەناوی 'Los protectores'یە و وەرزی یەکەمی بڵاوکراوەتەوە، بڕیارە ساڵی داهاتوو وەرزی دووەمی لە پلاتفۆڕمی 'ستار پڵەس' بڵاوبکرێتەوە، بەڵام رۆژی بڵاوکردنەوەی ئاشکرا نەکراوە و مێسی لە وەرزی دووەمیدا بەشدار دەبێت و باس لە گرنگترین وێستەگەکانی ژیانی وەک یاریزان دەکات.
زنجیرەکە لە پاریسی فەرەنسا و بوێنۆس ئایرێسی ئەرجەنتین وێنەگیراوە، ئەو دوو شوێنەی مێسی تێیدا ژیاوە.
جگە لە مێسی، هاوژینەکەی ئەنتۆنێلا و منداڵەکانی لەم بەرهەمەدا دەردەکەون، بە تایبەتی کە وەک یاریزانێکی جیهانی باس لە ژیانی خێزانیی خۆی دەکات.
بەرهەمهێنانی وەرزی دووەمی زنجیرە ئەرجەنتینییەکە، بەهۆی سەرکەوتنی وەرزی یەکەمی بوو کە دەنگدانەوەیەکی زۆری لە ئەرجەنتین هەبوو، بەتایبەتیش بۆ عاشقانی تۆپی پێ.
وەرزی یەکەمی ئەم بەرهەمە باسی سێ بەڕێوەبەری کاری یاریزانیان دەکات کە لە پێناو مانەوەیان لە پیشەکەیاندا کۆدەبنەوە.
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە 18ـی کانوونی یەکەمی 2022 لە یاریی کۆتایی جامی جیهانیی 2022ـی قەتەر لەسەر یاریگەی لوسەیل، بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە فەرەنسای بردەوە و جامی جیهانی بەدەستهێنا و مێسی وەک باشترین یریزانی مۆندیال دیاریکرا.
تانگۆ بۆ سێیەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوەکەی بەدەستهێنا، کە پێشتریش لە ساڵی 1978 و 1986 نازناەکەی بەدەستهێناوە، پێش هەردوو هاوبەشەکەی فەرەنسا و ئۆرۆگوای بکەوێت، کە ئەوانیش هەریەکەیان خوەنی دوو نازناوی جیهانن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ