فەقێ مینەی نەڵاسێ کۆچی دواییکرد

22-06-2020
سیروان عەباس
نیشانەکردن فەقێ مینەی نەڵاسێ
A+ A-
رووداو - هەولێر 

هونەرمەندی میللی رۆژهەڵاتی کوردستان فەقێ مینە بەهۆی نەخۆشییەوە لە گوندەکەی خۆی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کرد.
نووسەری رۆژهەڵاتی کوردستان رەسووڵ سوڵتانی، هەواڵی گیان لەدەستدانی ئەو هونەرمەندەی پشتڕاستکردەوە و بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
هونەرمەندی میللی محەممەد ئەمین رەسووڵی ناسراو بە فەقێ مینە، خەڵکی گوندی "ئاغەڵان"ی سەر بە شارۆچکەی "نەڵاس"ی سەردەشتە و یەکێکبووە لە گۆرانیبێژ و بەندبێژەکانی سنووری موکریان، لەگەڵ هونەرمەندان محەممەدی ماملێ و سەید محەممەدی سەفایی گۆرانیی گوتووە.
فەقێ مینە ساڵی 1980 بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هێزی ''گیاڕەنگ'' پێشمەرگە  بووە، دواتر بەهۆی نەخۆشییەوە بەناچاری وازی لە پێشمەرگایەتی هێناوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە