رووداو دیجیتاڵ
ئالین، هونەرمەندی رۆژئاوای کوردستان، بە سەردانێک ئێستا لە باشووری کوردستانە و ئامادەکاری بۆ چەند بەرهەمێکی نوێی هونەری دەکات. کاری بەرهەمەکان تەواو بووە و لە هەولێر کاری وێنەگرتنیان بۆ کراوە و ئێستا لە قۆناخی مۆنتاژدایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکرێنەوە.
ئالین، بە رووداوی راگەیاند، لە سەردانیدا بۆ کوردستان دوو بەرهەمی فۆلکلۆر و سروودێک لەسەر پێشمرگە و سروودێکی نیشتمانی تۆمارکردووە، یەکێک لە سروودەکان لە تێکست و ئاوازی ئارام تگرانە و ئەوەی دیکەیان لە تێکستی و ئاوازی خۆی و رێناس میرانە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەر چوار بەرهەمەکەی لە هەولێر وێنەگرتووە و بەنیازە چەند بەرهەمێکی دیکە لە سوێد، ئەڵمانیا و ئیمارات تۆماربکات.
ئەو هونەرمەندە کوردە، دوای چەند ساڵێک بێدەنگی، بەو چەندین بەرهەم دەگەڕێتەوە نێو کاری هونەری و روونیکردەوە، بەهۆی چەند هۆکارێکی تایبەت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆخی ئەمنی کوردستان، کارە هونەرییەکانی وەستاندبوو.
ئالین، خەڵکی دێرکی رۆژئاوای کوردستانە و ئێستا لە ئەڵمانیا دەژی، بەهۆی دوێتێکەوە لەگەڵ هونەرمەند خێرۆ عەباس بەناوی 'من بیهستی تو نەخوشی' ناوبانگی پەیداکرد و خاوەنی چەندین بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ