رووداو دیجیتاڵ
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی، سینەماکاری کورد، خه‌ڵاتی 'فیپێڕشی'ـی فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رخنه‌گرانی، له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی 55مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی کارلۆڤی ڤاری، له چیک به‌ده‌ستهێنا.
فیلمەکە بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان، ئەڵمانیا و قەتەرە، له یه‌که‌مین نمایشیدا به ئاماده‌بوونی بەشێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: شەوکەت ئەمین کورکی - ده‌رهێنه‌ر، مەمەد ئەکتاش - بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی، چوار نمایشی لە فێستیڤاڵەکەدا بۆ کرا.
له خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی کارلۆڤی ڤاری، خه‌ڵاتەکە به یادی یان فوول رەخنەگری سینەمایی، بەو فیلمە کوردییە بەخشرا.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای میتوس فیلمی بەرلین و کومپانیای مەستی فیلمی سلێمانییە و بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه و لە لایەن کۆمپانیای "ئارت هوود"ـی ئەڵمانی لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
جگە لە ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار، هەریەک لە هونەرمەندان حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عوسمان، کاوە قادر و عادل عەبدولڕەحمان رۆڵی تێدا دەگێڕن.
له رێوڕه‌سمی کۆتایی 55مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی کارلۆڤی ڤاری، فیلمی سینەمایی "As Far as I Can Walk" له ده‌رهێنانی ستێفان ئارسێنه‌ڤیچ دەرهێنەری سیربی، توانی سێ خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی فێستیڤاڵەکە به‌ده‌ستبێنێت، له‌وانه: خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو و خه‌ڵاتی تایبه‌تی باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن.
خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵەکە لە 20-28 ئابی 2021، به نمایشی 200 فیلمی ده‌رهێنه‌رانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان، له دوو به‌شی پێشبڕکێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی شاری کارلۆڤی ڤاری لە چیک بەڕێوەچوو
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ