توێژینەوەیەک: کەمخەوی مەترسیی تووشبوون بە بەرزە پەستانی خوێن زیاد دەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریخستووە، ئەو کەسانەی کێشەی کەمخەوی و هەناسەتەنگیان لەکاتی نووستندا پێکەوە هەیە، مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەرزە پەستانی خوێن زیاترە.
 
توێژینەوەکەی زانکۆی یەیڵ لە ئەرمیکا لەسەر نزیکەی 1 ملیۆن کەس کراوە  و بۆی دەرکەوتووە، تێکەڵبوونی کەمخەوی و وەستانی هەناسە لەکاتی نووستندا، بارگرانییەکی زۆر لەسەر دڵ دروستدەکات و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکان زیاد دەکات.
 
د. ئالیسن گافی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ لە زانکۆی یەیڵ و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە رایگەیاند: "پێویستە کێشەکانی خەو وەک هۆکارێکی سەرەکیی مەترسی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ سەیر بکرێت و هەردوو کێشەی کەمخەوی و هەناسەتەنگی لەکاتی خەودا پێکەوە هەڵبسەنگێندرێن و چارەسەر بکرێن نەک بە جیا."
 
د. ئالیسن گافی دەڵێت "خەو بۆ رێکخستنی سیستمی دڵ و خوێنبەرەکان زۆر گرنگە، لەکاتی خەوێکی تەندروستدا دڵ و خوێنبەرەکان کاتیان هەیە بۆ پشوودان چاککردنەوە و نوێبوونەوە، کاتێک خەو بەهۆی زۆر بەخەبەرهاتنەوە کەمخەوی یان وەستانی هەناسە تێکدەچێت، سیستمی دڵ و خوێنبەرەکان ئەو کاتە گرنگەی چاکبوونەوە لەدەستدەدەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حەب.

حەبێکی نوێی دابەزاندنی کێش، 8٪ـی کێشی جەستە کەم دەکاتەوە

کۆمپانیای Eli Lilly حەبێکی نوێی بۆ دابەزاندنی کێش بەرهەمهێناوە بەناوی "ئۆرفۆرگلیپرۆن"، کە لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا توانیویەتی تاوەکو 8%ی کێشی لەش دابەزێنێت.