رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە تاران رایدەگەیێنێت، ژمارەی بەخشەرانی خوێن ساڵانە کەم دەبێتەوە. داواش لە هاووڵاتییانیان دەکات، خوێن ببەخشن.
د. محەممەد رەزا، بەڕێوەبەری بانکی خوێن لە تاران داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکە دەکات، خوێن ببەخشن و مانگی رەمەزان رێگر نابێت لە بەخشینی خوێن.
د. محەممەد رەزا دەڵێت: یەدەگی خوێن کەمی کردووە و باشترین رێگەش بۆ پڕکردنەوەی، خوێنبەخشینە بەتایبەت گرووپە دەگمەنەکانی خوێن.
لە پۆدکاستی کلینیکاستدا بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بانکی خوێن لە هەولێر رایگەیاند، خوێنبەخشین پڕۆسەیەکی بێئازارە و یەکجار خوێنبەخشین ژیانی سێ کەسی پێ رزگار دەکرێت، تەنانەت جەستە و دەروونیش ئاسوودە دەکات. نهێنییەکی کەڵەشاخیش باس دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ