رووداو - تەندروستی
پیاوێکی بەساڵاچووی فەرەنسی لە یادی لەدایکبوونیدا وێنەی خۆی لەگەڵ هاوژینە نوێیەکەی و کچە شەش مانگەکەی داناوە و دەڵێ، دڵخۆشە بە چاودێریکردنیان و ژیانێکی نوێیان پێ بەخشیوە.
پیێر سابڵ ئەو پیاوە 91 ساڵەیە کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی خۆیدا بڵاوی کردووەتەوە، رۆژانە سەرقاڵی چاودێریکردن و بەخێوکردنی بچووکترین منداڵیەتی کە کچێکی تەمەن شەش مانگانە. ئەمەش دواین منداڵیەتی لە خانمێکی 39 ساڵان بە ناوی عائیشە.
منداڵەکە ناوی لویسا ماریایە و حەوتەمین منداڵی پیێر سابڵە. دایکی هەر منداڵێکی جیاوازە و گەورەترین منداڵیشی ئێستا 60 ساڵە.
سابڵ دەڵێت: هەر کەسێک من بناسێت دەزانێت ئەوە دەکەم کە دەمەوێت، بۆیە وەڵامی رەخنەی هیچ کەسێک نادەمەوە.
پیێر سابڵ وەرزشڤانێکی بەتوانای ماراسۆنە لە هەریەک لە ماراسۆنەکانی (نیویۆرک، پاریس، رۆما و لۆسئەنجڵس) بەشداربووە، بایەخی زۆر بە وەرزش و لەشجوانی دەدات. پێش چوار ساڵ چاوی بە عایشە (دواین هاوژینی) کەوتووە و یەکدییان خۆشویستووە. سێ ساڵیشە ژیانی هاوژینیان پێکهێناوە.
عایشەی هاوژینی دەڵێ، ''نیگەرانم کە رەنگە کچەکەم لە تەمەنێکی بچووکیدا باوکی لەدەستبدات، نیگەرانی ئەوەشم کە دەبیستم خەڵک وا دەزانن لەپێناو پارە هاوسەرگیریم لەگەڵ پیاوێکی بەتەمەندا کردووە''.
عایشە گوتی، سابڵ باوکێکی زۆر دڵسۆزە.. لەبارەی خۆشەویستییەکەشیانەوە دەڵێت: ئەگەر هیچ کێشەیەک نەبێت، خۆشەویستی هەموو شتێک دەکات.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ