رووداو - تەندروستی
کۆمپانیای Eli Lilly حەبێکی نوێی بۆ دابەزاندنی کێش بەرهەمهێناوە بەناوی "ئۆرفۆرگلیپرۆن"، کە لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکاندا توانیویەتی تاوەکو 8%ی کێشی لەش دابەزێنێت.
لە تاقیکردنەوە کلینیکییەکان ژەمی جیاواز لە حەبی ئۆرفۆرگلیپرۆن یان سێماگلوتایدیان بە نزیکەی دوو هەزار کەس لە 130 سەنتەری توێژینەوە لە پێنج وڵات دراوە، هەموو بەشداربووان نەخۆشیی شەکرەی جۆری 2یان هەبووە، نزیکەی 60%ی ئەو بەشداربووانەی ئۆرفۆرگلیپرۆنیان بەکارهێنابوو، لانیکەم 6% بۆ 8%یی کێشی لەشیان لەدەستدا، بە بەراورد بە 40% لە بەکارهێنەرانی سێماگلوتاید.
لەگەڵ ئەوەی ئۆرفۆرگلیپرۆن سوودی زیاتری لە دابەزاندنی کێشدا هەبوو، بەڵام بەشداربووان کاریگەریی لاوەکیی زیاتریان راگەیاند، نزیکەی 9% بۆ 10%ی بەشداربووان بەهۆی کێشەی کۆئەندامی هەرسەوە ناچاربوون واز لە چارەسەرەکە بهێنن، لەکاتێکدا ئەم رێژەیە بۆ بەکارهێنەرانی سێماگلوتاید نزیکەی 5% بوو.
ئۆرفۆرگلیپرۆن، حەبێکی رۆژانەیە و بەبێ مەرجی تایبەت بە خواردن و خواردنەوە بەکاردەهێنرێت، هێشتا مۆڵەتی بازاڕی وەرنەگرتووە و لەژێر پێداچوونەوەی دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکادایە (FDA).
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ