فریاکەوتنی تاران: بەهۆی هێرشە جەنگییەکانەوە هەشت ئەمبوڵانس تێکشکێنراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی پارێزگای تاران ئاشکرای دەکات، لە سەرەتای جەنگیانەوە 25 بنکەی فریاکەوتن زیانیان بەرکەوتووە کە سیانیان بەتەواوی خاپوور بوون.
 
محەممەد ئیسماعیل تەوەکولی، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی پارێزگای تاران رایدەگەیێنێت، 120 ژن و 18 منداڵ بریندار بوون و هەشت ئەمبوڵانسیش بە تەواوی تێکشکێندراون، جگە لەمەش دوو ئەمبوڵاسن لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە و دەرنەهێندراون.
 
ناوەندی فریاکەوتنی پارێزگای تاران چەند خاڵێکی بە هاووڵاتییان داوە بۆ ئەوەی لە دۆخی ئێستای جەنگ لەنێوان ئێران- ئیسرائیل و ئەمریکا پارێزراو بن و یەکێکیان، گردنەبوونەوەیە لە شەقامەکاندا.
 
گرنگترین خاڵەکان ئەمانەن؛
 
1- هاووڵاتییان خۆیان لە کۆبوونەوەی ناپێویست بپارێزن و لە سەر شەقام و شوێنە گشتییەکان کۆنەبنەوە.
 
2- لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکرێت، بەڵام نابێت بۆ دۆخی ناپێویست بێت.
 
3- هەر کەسێک دەرمان، بەڵگەنامە، ناسنامە، ئاوی خواردنەوە و کەلوپەلی فریاگوزاریی سەرەتایی لە بەردەستیدا بهێڵێتەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی پێویستدا بەکاریان بهێنێت و تووشی سەرلێشێواوی نەبێت.
 
4- تەنیا لەڕێگەی سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراوەوە بەدواداچوون بۆ هەواڵەکان بکەن و دۆخی جەنگ بزانن، چونکە باوەڕکردن بە زانیاریی نادروست دەبێتە هۆی شڵەژانی دەروونیی خەڵک و زیابوونی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی.
 
5- لەکاتی روودانی هەر رووداوێکدا هێمنی بپارێزێت و چارەسەری نازانستی نەکرێت، تاوەکو کارمەندانی فریاگوزاری دەگەن.
 
ئەمەش بزانە
 
لە بەرەبەیانیی رۆژی شەممە 28ـی شوبات، هێرشێکی بەرفراوان و هاوبەشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەستیپێکردووە و تائێستا بەردەوامە و لەو ماوەیەدا چەندین جار پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش کراونەتە ئامانج.
 
لە بەرامبەردا، هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەتایبەت سوپای پاسداران، بە چەندین مووشەک و درۆن هێرشیان کردووەتە سەر ئیسرائیل و بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران و مانگی سوور، ژمارەی کوژراوان گەیشتووەتە 1937 کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە زیاتر لە 25 هەزار کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەکی دروستکردنی دەرمان لە ئێران. وێنە: donya-e-eqtesad

تەندروستیی ئێران: 24 یەکەی دەرمان زیانیان بەرکەوتووە

جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران و سەرۆکی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە وڵاتەکە رایدەگەیێنێت، 24 یەکەی بەرهەمهێنان و کۆگەکردنی دەرمان وێران بوون، بەڵام هێشتا دەرمان دروستدەکرێت.