رووداو - تەندروستی
تیمەکانی تەندروستی و چارەسەریی فریاکەوتنی پارێزگاکان لە ئێران رایگەیاند، خزمەتگوزاریی دەروونی و چارەسەرییان پێشکێشی دوو هەزار و 670 فریاگوزاری جەنگ کردووە.
بە گوتەی پیرحسێن کولیوەند سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئەم هەنگاوە جگە لە چاودێریکردنی بەردەوامیی باری دەروونیی، رۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردنی خۆڕاگری، کەمکردنەوەی ماندووبوونی دەروونی و بەرزکردنەوەی توانای ئۆپەراسیۆنیی هێزە فریاگوزارەکاندا هەبووە.
سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ئاماری زیانە مەدەنییەکانیشی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەد و سێزدە هەزار و570 یەکەی مەدەنی زیانیان بەرکەوتووە، لەوانە:
307 ناوەندی تەندروستی و فریاکەوتن
18 ناوەندی مانگی سوور
48 ئۆتۆمبێلی ئۆپەراسیۆن
3 هێلیکۆپتەری فریاگوزاری
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ