پسپۆڕێکی ئێسک و شکان: لەکاتی رووداوەکاندا جووڵاندنی کەسی بریندار مەترسیدارە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی ئێسک و شکان، رێنوێنیی گرنگ لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی شکاوی دەدات و رایدەگەیێنێت، نابێت کەسێک شکاوی هەبێت و بجوڵێندرێت، چونکە دەکرێت زیانی زیاتر بە دەمار و خوێنبەرەکانی بگات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-4-2026 د. ئاودێر عەلی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی ئێسک و شکان لە بوڵتەنی تەندروستی گوتی، "پێویستە سەرەتا باری دەروونیی کەسەکە ئارام بکرێتەوە بۆ ئەوەی پەستانی خوێن و لێدانی دڵی زیاد نەکات، ئەگەر کەسەکە شارەزا نەبێت، جوڵاندنی شکاوی دەتوانێت زیانی زیاتر بە دەمارە خوێنبەر و خوێنهێنەرەکان بگەیێنێت."
 
پسپۆڕەکەی نەشتەرگەریی ئێسک و شکان جەخت لەوە دەکاتەوە، "باشتر وایە هەموو کەسێک زانیاریی لەسەر فریاگوزاریی سەرەتایی هەبێت، لەکاتی هەر رووداوێکدا پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ کەسی تووشبوودا بکرێت، بە پارچە پەڕۆیەکی پاک شوێنی شکاوییەکە بپارێزرێت بەڵام نابێت تووند ببەسترێت، و دواتر بگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە."
 
دکتۆر ئاودێر عەلی، ئاماژە بەوەش دەکات، گرنگترین کار کە دەبێت بکرێت، راگرتنی خوێنبەربوونە ئەگەر هەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارگەیەکی دروستکردنی دەرمان لە ئێران. وێنە: donya-e-eqtesad

تەندروستیی ئێران: 24 یەکەی دەرمان زیانیان بەرکەوتووە

جێگری وەزیری تەندروستیی ئێران و سەرۆکی دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە وڵاتەکە رایدەگەیێنێت، 24 یەکەی بەرهەمهێنان و کۆگەکردنی دەرمان وێران بوون، بەڵام هێشتا دەرمان دروستدەکرێت.