لە هەولێر پێنج کۆمپانیا بە تۆمەتی فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر داخران

02-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان بە تۆمەتی فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر پێنج کۆمپانیای لە هەولێر داخست.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیێندراوێکدا روونیکردووەتەوە: "بە ھاوئاهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی ھەولێر، پێنج کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر، بەهۆی فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر، داخران."
 
هەروەها ئەوەش هاتووە کە تیمەکانی چاودێریی بازاڕی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان (کوالیتی کۆنترۆڵ) بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونەکانیان بۆ رێگرتن لە مامەڵەکردن بە دەرمان و بەرھەمی دەرمانسازیی بێ ستیکەر، کوالیتی خراپ، نایاسایی و قەدەخەکراو، سەرپێچیکارانیش رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە ساڵی 2023دا نزیکەی 600 جار سەردانی کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانەکانیان کردووە، نزیکەی 130 شوێنیان داخستووە و بە پێبژاردن سزایان داون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە راگەیێندراوەکانیدا داوا لە هاونیشتمانییان دەکات تەنیا دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر.
 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو پزیشکانەی بەشدارییان لە رێنوێییەکاندا کردووە و تایبەت بۆ رووداوی تەندروستییان ناردووە.

رێنوێنیی پزیشکان بۆ بەڕێوەچوونی جەژنێکی تەندروست

چەند پزیشکێکی پسپۆڕیی جیاواز رێنوێنیی خۆیان لەڕێگەی رووداوی تەندروستییەوە باس دەکەن و یەکێکیان دەڵێ، بایەخ بە خواردنی (برنج، بریانی، یاپراخ، تکە و ماسی) بدرێت. یەکێکی دیکەش گوتی: پێویستە شاڵێک یاخود چاکەتێک بدەن بەسەر شانتان، تاوەکو پشت و مل کەشەنک نەبێت.