توێژینەوەیەک: منداڵ خۆراکە ئامادەکراوەکان بخوات، فرەجووڵە دەردەچێت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی کەنەدی ئاشکرای دەکات، زۆرخواردنی خۆراکە ئامادەکراوەکان گەشەی رەفتاری و سۆزداریی منداڵ تێکدەدات بەتایبەت نیشانەکانی فرەجووڵەیی پێش دەخەن.
 
توێژینەوەیەکی زانکۆی تۆرێنتۆ لە کەنەدا دەریدەخات، ئەو منداڵانەی هەر بە بچووکی خۆراکە ئامادەکراوەکان دەخۆن، 10٪ ئەگەری زوودەرکەوتنی نیشانەکانی فرەجووڵیی لەسەر دەردەکەوێت و بەشێکیشیان گەشەیان کەمتر بووەتەوە.
 
کۆزیتا میلیکاو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: لە وڵاتە تازەگەشەسەندووەکان و تەنانەت گەشەسەندووەکانیش خۆراکە ئامادەکراوەکان هەوادارێکی زۆریان هەیە، بەڵام رۆژ بە رۆژ زیانەکانیان لەسەر منداڵان دەردەکەون.
 
ئەمانەی خوارەوە نموونەی خۆراکە ئامادەکراوەکانن (خواردنەوە گازییەکان، شەربەتی دەستکرد، شیرینییەکان، خۆراکی خێرا، پەتاتەی سوورەوەکراو، مەعکەرۆنی، پەنیر و پیتزای بەستوو، چپس، پسکیت، کێک و گۆشتە بەستووەکان). ئەم خۆراکانە بەوە ناسراون کە ئامادەکردنیان ئاسانە و ماوەی بەسەرچوونیشیان درێژە، شەکر، خوێ و چەورییەکی زۆریان تێدەکرێت لەگەڵیشیدا تامی دەستکریان تێدایە کە هەموویان زیانی زۆر مەترسیداریان دەبێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاریی ئاگرین بۆ یادکردنەوەی نەورۆز.

پسپۆڕێکی چاو لەبارەی یارییە ئاگرینەکانەوە؛ دەشێت ببنە هۆی لەدەستدانی بینین

پسپۆڕێکی نەشتەرگەریی چاو و تۆڕی چاو ئاشکرای دەکات، ئەگەر بە ناڕێکی و نادروستی یارییە ئاگرینییەکان بەکاربهێنرێت، یەکەم ئەندام کە زیانی پێبگات، چاوەکان دەبێت و هۆشداریش دەدات کە منداڵان بە تەنیا بەکاریان نەهێنن.