رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا رایدەگەیێنێت، لە مانگی یەکی ئەمساڵ 292 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون و هی پارێزگاکانی عێراقیشیان تێدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە 4-2-2025 د. یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای تایبەت بە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی خوێن لە سلێمانی لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال دا گوتی، تاکە رێگەی رووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجە ئەوەیە کە پێشگیری لە هۆکارەکان بکرێت و بایەخ بە پشکنینی پێشوەختە بدرێت.
د. یاد نەشبەندی رایگەیاند، هەرچەندە زۆرینەی تووشبووانی شێرپەنجەی تۆمارکراو لە نەخۆشخانەکە هی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیانن بەڵام بەشێکیشیان هی پارێزگاکانی عێراقن و نەخۆشخانەکەش بووە بە سەنتەرێکی پێشەنگ بۆ چارەسەری شێرپەنجە، بەجۆرێک تەنیا ساڵی رابردوو 57 ملیار دینار دەرمان بە نەخۆش دراوە.
لەبارەی رێژەی چاکبوونەوە لە شێرپەنجە ئاماژە بەوەدەکات کە رێژەکە زۆرە؛ 'باشی و بەردەستبوونی دەرمانەکان و کارکردن لەلایەنی دەروونیی نەخۆش و بایەخدان بە پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجەکان'ـی بە هۆکار دانا.
د. یاد نەقشبەندی دووپاتی کردەوە کە ئەگەر شێرپەنجە لە قۆناخی سەرەتاییدا دەستنیشانبکرێت، ئەوا خەرجییەکەی کەمدەبێتەوە و ئاسانتریش چارەسەر دەبێت.
ئامارەکانی شێرپەنجە لە باشووری کوردستان لە ساڵانی 2023 و 2024
لە هەولێر ساڵی 2023= 5456 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە هەولێر ساڵی 2024= 4983 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە سلێمانی ساڵی 2023= 2796 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە سلێمانی ساڵی 2024= 3310 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە دهۆک ساڵی 2023= 1250 تووشبووی شێرپەنجە تۆمارکراون
لە دهۆک ساڵی 2024= 1303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون
لە کەرکووک ساڵی 2023= 1116تووشبووی نوێ تۆمارکراون
لە کەرکووک ساڵی 2024= 1276 تووشبووی نوێ تۆمارکراون
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ