دەروونناسێک: لەکاتی جەنگدا گوشاری دەروونی زیاد دەکات. چۆن کاریگەرییەکانی کەم دەکرێنەوە؟

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
د. پگا عەلیمەردان - دکتۆر لونا خالید
د. پگا عەلیمەردان - دکتۆر لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

د. پگا عەلیمەردان، دەروونناس و چارەسەرکاری دەروونی، باس لە کاریگەرییە دەروونییەکانی جەنگ لەسەر مرۆڤ دەکات و چەند رێکارێک بۆ کەمکردنەوەی سترێس و گوشاری دەروونی دەخاتەڕوو.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 4-3-2026 د. پگا عەلیمەردان لە بوڵتەنی تەندروستی رایگەیاند، "لەکاتی جەنگدا بەشێک لە مێشک چالاکدەبێت بەناوی ئەمیگدالا، سترێس زیاد دەکات، بۆیە پێویستە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان بەهێز بکەین و بیر و بۆچوونی جیاوازمان نەبێت."
 
ئەو دەروونناسە رێنوێنی دەداتە هاونیشتمانیان کە کاتەکانیان گوێگرتن لە هەواڵەکان سنووردار بکەن و دەڵێت، "گرنگە لە کاتێکی دیاریکراو گوێ لە هەواڵەکان بگرین و پێویست ناکات هەموو زانیارییەک لەسەر هەواڵەکانی جەنگ بزانین، هەروەها کاژێرێک بەر لە خەوتن پێویست ناکات گوێبیستی هیچ هەواڵێک لەسەر جەنگ بین."
 
بە گوتەی د. پگا مرۆڤ ناتوانێت بە ئاسانی سترێس کۆنترۆڵ بکات، بۆیە لەکاتی جەنگدا خەو تێکدەچێت و مرۆڤ تێرخەو نابێت، بۆ کەمکردنەوەی سترێس، پێشنیاز دەکات گەورەساڵان رۆژانە بۆ ماوەی کاژێرێک پیاسە بکەن.
 
د. پگا عەلیمەردان دەڵێت داوا لە هاوپیشەکانم لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکەم کلینیک و هێڵەکانیان بۆ هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان کراوەبن.
 
هەروەها داوا لە هاونیشتمانییانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، "نزیکی یەکبن و شوێنێکی سەلامەت دیاری بکەن و لەوێ بمێننەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. هەژێن تەڵعەت - د. هونەر رێبوار

کلینیکاست؛ ئەگەر هەفتەی رۆژێک یاری بکەیت، دەبێت شەش رۆژ ئامادەکاری بکەیت

لە پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاستدا بابەتە وەرزشییەکان باس کران و د. هەژێن تەڵعەت سامان، پسپۆڕی پێکانە وەرزشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی ئێسک و شکان میوانە و دەڵێت: نابێت بە خێرایی وەرزش بکرێت، چونکە هۆکاری سەرەکیی پێکانە.