رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی پزیشکیی خێزانی رایدەگەیێنێت، رۆژووگرتن بۆ خانمانی رۆژووەوان بەسوودە بەتایبەت ئەوانەی فرەکیسی هێلکەدانیان هەیە، چونکە ئاستی بەرگریی ئەنسۆلین لە خوێندا زیاد دەکات.
د. نەوشاد نەوزاد، پسپۆڕی پزیشکیی خێزانی بە رووداوی راگەیاند، رۆژووگرتن هۆکارێکی کەمکردنەوەی کێشەی قەڵەوییە، لەو روانگەیەشەوە هۆکارێک دەبێت بۆ خۆلاوازکردن و بەمەش ئەگەری دروستبوونی فرەکیسی هێلکەدان کەم دەبێتەوە.
لەبارەی هۆڕمۆنەکانەوە رۆژووگرتن یارمەتیدەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ، ئەمەش هەلێکی باش دەبێت بۆ کەمکردنەوەی ئەو هۆکارەی کە دروستبوونی فرەکیسی هێلکەدان خێراتر دەکات.
د. نەوشاد نەوزاد باسی خۆراک دەکات و دەڵێ، لە پارشێو و بەربانگدا شیرینییەکان نەخورێن و خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین و چەوریی تەندروست بخورێن، پاشانیش ئاوی پێویست بخورێتەوە.
فرەکیسی هێلکەدان کێشەیەکی ناڕێکیی هۆڕمۆنییە کە دەبێتە هۆی ناڕێکیی سووڕی مانگانە، دەرکەوتنی موو لە رووخسار، قەڵەوی و زیپکە. هەروەها ئەوانەشی کە نەخۆشییەکەیان هەیە ئەگەری نەزۆکبوون یاخود کەمبوونەوەی توانای منداڵبوونیان هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ