رووداو - تەندروستی
پسپۆڕانی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا پێشبینی دەکەن، لە وڵاتەکە تاوەکو ساڵی 2025 نزیکەی 26 هەزار و 500 تووشبووی شێرپەنجەی گەدە دەستنیشان بکرێن و نزیکەی 11 هەزار کەسیش بەهۆیەوە گیان لەدەستبدەن.
لە ساڵی 2004ـوە تاوەکو ساڵی 2021 رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە زیادبووە، بەجۆرێک لە 2004دا بۆ هەر 100 هەزار کەسێک بە رێژەی 1.94 تووشبووی شێرپەنجەی گەدە تۆمار دەکرا، بەڵام لە 2021دا ئەم ژمارەیە 2.97 کەس بەرزبووەوە کە بەشێکی زۆریان لە قۆناخی کۆتاییەکانی شێرپەنجەکە دەستنیشان کراون.
ئەمە جگە لەوەی توێژینەوەیەکەی ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی دەریدەخات، ئێستا رێژەی تووشبوون بە شێرپەنجەی گەدە لەنێو کەسانی خوار 50 ساڵان زیادبووە و هۆکارەکانیش بۆ 'تووشبوون بە بەکتریای گەدە، جگەرە و نێرگەلەکێشان و بۆماوە' دەگەڕێننەوە.
د. جیۆن یۆن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە نیویۆرک ئاماژە بە نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە دەکات وەکو؛
- دڵەکزێی تووند و بەردەوامبوونی دوای خواردنی دەرمانی دڵەکزێ
- ئازاری سک
- کەمبوونەوەی کێش بەبێ هۆکار
- کەمخوێنی
لە کۆتاییدا لە راگەیێندراوێکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا هاتووە، شێرپەنجەی گەدە ئەگەر زوو دەستنیشان بکرێت، ئەوا رێژەی کوشندەییەکەی کەم دەبێتەوە، یاخود بایەخ بە رێگەکانی پێشگیریکردن لە هۆکارەکانی بدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ