پزیشکێک: رۆژانە ئاساییە چوار دەنکۆڵەی پاراسیتامۆڵی 500 میلیگرامی بخورێت

05-02-2025
شکار رێبوار
د. ئارام ئیسماعیل، پزیشکی دەرمانساز.
د. ئارام ئیسماعیل، پزیشکی دەرمانساز.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پزیشکێکی دەرمانسازی رایدەگەیێنێت، دەرمانی پاراسیتامۆڵ ''پاراسیتۆڵ'' لە ژێر راوێژی پزیشك بەکاربێت ئاساییە و ئەگەریش زیاد بەکاربێت مەترسیدارە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 5-2-2025 دکتۆر ئارام ئیسماعیل، پزیشکی دەرمانساز و مامۆستای زانکۆ لە بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، پاراسیتامۆڵ کە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و تایە، زۆر بەکاربێت دەبێتەهۆی لاوازبوونی گورچیلە و جگەر. 
 
ئەو دەرمانسازە دەڵێت: نابێت لەکاتی هەموو ئازارێکدا دەرمان بەکاربێت بۆ ئازارشکاندن، چونکە بەشێکی هۆکارەکانی بۆ تێکچوونی فیسیۆلۆژیی جەستە دەگەڕێتەوە و بەبێ دەرمان چارەسەردەکرێن.
 
ئەو پسپۆڕە روونی دەکاتەوە، بۆ گەوران رۆژانە تاوەکو چوار دەنکۆڵەی پاراسیتامۆڵی 500 میلیگرامی ئاساییە بخورێت، ''بەڵام لە ژێر راوێژی پزیشكی دەرمانساز''.
 
ئەوەش باسدەکات کە بەکارهێنانی ئەو ئازارشکێنەی کە بە شێوەی گیراوە بەردەستە و دەکرێتە نێو ئاوەوە، ''پەستانی زۆر لەسەر گورچیلەکان دروستدەکات و نابێت ئەوانەی گورچیلەکانیان سستبووە بەکاری بهێنن''.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە