رووداو - تەندروستی
سالح حەسناوی وەزیری تەندروستیی عێراق، رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پەرستاری بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 دا.
سەندیکای پەرستارانی عێراق رایگەیاند، دوای پێشکێشکردنی داواکاری و راوێژی پێشوەختە، وەزارەتی تەندروستی بە نووسراوێکی فەرمی لە کە ئاراستەی فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدانی مرۆیی کراوە، رەزامەندیی لەسەر دامەزراندنی پەرستاران داوە.
بەگوێرەی سەندیکاکە، هۆکاری دامەزراندنەکە بۆ زیادبوونی ژمارەی نەخۆشخانە، کردنەوەی ناوەندی تەندروستییەکان، هەروەها زیادکردنی ژمارەی قەرەوێڵە لە نەخۆشخانەکان و زۆربوونی خواست لەسەر خزمەتگوزاریی تەندروستی دەگەڕێتەوە.
سەندیکاکە جەختی لەوەش کردووەتەوە، "بەردەوام دەبن لە بەدواداچوونی رێکارەکانی دامەزراندن لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەت و ئەنجوومەنی خزمەتی فیدراڵی، تاوەکو فەرمانی وەزاری دەردەچێت و دەست بە کارەکانیان دەکەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ