پشکنینێکی لووت نیشانە سەرەتاییەکانی ئەڵزهایمەر دەستنیشاندەکات

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، لەڕێگەی پشکنینێکی سادەی لووت دەتوانرێت نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشیی ئەڵزەهایمەر دەستنیشان بکرێت، تەنانەت پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی سەرەکییەکان.
 
زانکۆی دیوک لە ئەمریکا رایگەیاند پشکنینەکە بریتییە لە وەرگرتنی نمونەیەک لە خانە دەماریی و بەرگرییەکانی بەشی سەرەوەی لووت و شیکردنەوەیان، ئەم رێگەیە یارمەتیدەرە بۆ زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە و دەستپێکردنی چارەسەر پێش ئەوەی زیانێکی زۆر بە مێشک بگات، ئەنجامەکان دەریانخستووە، پشکنینەکە بە رێژەی 81% دەتوانێت ئەو کەسانەی ئەڵزهایمەریان هەیە، لە کەسانی تەندروست جیابکاتەوە.
 
د. ڤینسێنت ئێم سەرپەرشیاری توێژینەوەکە لە زانکۆی دیوک: "زۆربەی ئەو شتانەی لەبارەی ئەڵزهایمەرەوە دەیزانین لە شانەی توێکارییەوە هاتوون، ئێستا دەتوانین لێکۆڵینەوە لە شانەی دەماریی زیندوو بکەین، کە دەرگەی نوێ بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەرکردن دەکاتەوە."
 
د. ڤینسێنت ئێم ئاماژە بەوەدەکات "پشکنینەکانی خوێنی ئێستا بۆ ئەڵزهایمەر، ئەو نیشانانە دەدۆزنەوە کە لە قۆناخەکانی دواتری نەخۆشییەکەدا دەردەکەون بە پێچەوانەوە، ئەم پشکنینەی لووت چالاکیی زیندووی خانە دەمارییەکان و بەرگرییەکان دەگرێت و رەنگە دیدێکی زووتر و راستەوخۆتر بۆ گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکە دابین بکات، کە یارمەتیدەرە بۆ زووتر دەستنیشانکردنی ئەو کەسانەی لە مەترسیدان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە