رووداو - تەندروستی
ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پشتگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا CDC دەرمانێکی دەژەبەکتریا پێشنیازدەکات بۆ رێگریکردنی نەخۆشییە گوازراوە سێکسییەکان.
ناوەندی CDC پێشنیازدەکات کە دەرمانێکی زیپکە بە ناوی Doxycylcine بۆ رێگری لە نەخۆشییە گوازراوەکانیش دەتواندرێت بەکاربێت، بەمەرجێک لەژێر راوێژی پزیشکی بێت.
ئەو دەرمانە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی سینگیش بەکاردێت و ناوەندەکە ئاماژە بە هاوڕەگەزخوازەکان و رەگەزگۆڕاوەکان دەکات کە زیاتر دەرمانەکە بەکاربهێنن، چونکە ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکانیان تێدا زۆرە.
ئەم بڕیارە بەپێی تاقیکردنەوەیەک دراوە کە بەکارهێنانی دەرمانی دۆکسیسایکلین، زیاتر لە 70٪ ئەگەری تووشبوون بە بەکتریای گۆنۆریا و 50٪ ئەگەری تووشبوونی بە بەکتریای کلامیدیا کەمکردووەتەوە کە هەردووکیان هۆکارن بۆ نەخۆشییە سێکسییە گوازراوەکان.
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە زیاتر لە ملیۆنێک کەس تووشی نەخۆشییە گوازراوە سێکسییەکان دەبن کە تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 49 ساڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ