رووداو - تەندروستی
لە بەریتانیا یاساکانی دەرمانە ئۆنلاینەکان تووندتر دەکرێن، ئامانجی سەرەکیی تووندکردنەکەش بۆ دەرمانە ئۆنلاینەکانی قەڵەوییە.
بەپێی ئەنجوومەنی گشتیی دەرمانسازیی بەریتانی، مانگانە زیاتر لە 200 سکاڵا لەسەر دەرمانە ئۆنلاینەکانی قەڵەوی تۆماردەکرێن، کە 10٪ـی قوربانییەکان نزیکبوونەتەوە لە مردن.
یاسا نوێیەکە دەڵێت، لەمەودوا بۆ کڕینی دەرمانی ئۆنلاین نابێت پشت ببەسترێت بە ئیمەیڵ، پرسیاری کەسی، وێنە و ژمارەی کێش و باڵا بە ئۆنلاین.
ئۆلیڤەر پیکارد، ئەندامی بۆردی یەکێتیی دەرمانسازانی نیشتمانی ئاشکرای دەکات، زۆر لە نەخۆشەکان کە لەلایەن پزیشکانی دەرمانسازەوە رێگەیان پێنادرێت دەرمانەکە بەکاربهێنن، دەچنە سایت و پەیجە ئۆنلاینەکان و لەوێ دەیکڕن، پاشان کاریگەریی لاوەکییان لەسەر دەردەکەوێت.
بەگوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا، ژمارەی قوربانییانی دەرمانەکانی قەڵەوی زیادبووە و زۆرینەشیان بەکارهێنەرانی دەرمانە ساختەکانی ئۆنلاینن.
پسپۆڕان دەڵێن، ئەو دەرمانەش لە ژێر راوێژی پزیشک بۆ ئەوانەی BMIـیان سەروو 30ـیە یاخود شەکرەیان هەیە و قەڵەون بەکاربێت.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ