توێژینەوەیەکی ئەمریکی: جوینی بنێشت هۆرمۆنەکان تێکدەدات

06-04-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە زانکۆی کالیفۆرنییا ئاشکرای دەکات، جوینی بنێشت دەبێتەهۆی تێکچوونی هۆرمۆنەکان.
 
توێژینەوەکە دەریدەخات، جوینی بنێشت بۆ ماوەی 2 بۆ 20 خولەک وادەکات وردەپلاستیکەکان بچنە نێو جەستە، بەمەش هۆرمۆنەکانی جەستە تێکدەدات.
 
لە توێژینەوەکەدا هاتووە جوینی بنێشت بۆ ماوەی هەشت خولەک 94٪ـی وردە پلاستیکەکانی نێو بنێشتەکە، دەردەدرێت بەمەش تەنیا مەترسیی ناخاتە سەر هۆرمۆنەکان بەڵکو دەبێتەهۆی هەناسەتەنگی و کەمبوونی ئۆکسجینی خوێن.
 
د. سنجای مۆهانتی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئامانج لە توێژینەوەکە کاریگەری وردەپلاستیکەکانە لەسەر جەستەی مرۆڤ، بنێشتیش بەهۆی بوونی وردەپلاستیک جوینی کاریگەریی راستەوخۆی هەیە لەسەر تەندروستی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کچەکە.

کچێکی تووشبووی شێرپەنجەی سییەکان: تکایە واز لە ڤەیپ بهێنن

کەیلی بۆدا کچێکی بەریتانی تەمەن 22 ساڵانە، دوای ئەوەی لە تەمەنی 21 ساڵیدا بە شێرپەنجەی سییەکان دەستنیشانکرا، هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات خەڵکی لەبارەی مەترسییەکانی ڤەیپکێشان ئاگاداربن.