توێژینەوەیەک: شیری دایک مەترسیی تووشبوونی کۆرپە بە رەبۆ کەم دەکاتەوە

06-05-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی نیویۆرک لە ئەمریکا دەریدەخات، شیری دایک ئەگەر بۆ ماوەی ساڵێک بدرێتە کۆرپەلە ئەوا لە داهاتوودا مەترسیی تووشبوونی منداڵەکە بە رەبۆ کەم دەکاتەوە. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، شیری دایک شەکری ئاڵۆز و ماددە خۆراکیەکانی دیکەی تێدایە کە گەشەی میکرۆبی تەندروست لە ریخۆڵەکاندا بەرز دەکەنەوە، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە رەبۆ لە داهاتوو کەمدەکاتەوە.
 
دکتۆر لیات شێن هاڤ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، 'میکرۆبی تەندروست لە کۆرپە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە گەشەکردنی سیستمی بەرگری لەش و شیری دایک سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات''.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بۆ نەوەیەکی سەلامەت و تەندروستتر پێویستە هەر منداڵێک لانیکەم تاوەکو تەمەنی شەش مانگی تەنیا شیری دایک بخوات و هیچ شیرێکی قوتوو و خۆراکێکی دیکەی پێنەدرێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە